ده‌میرتاش: په‌رله‌مانی توركیا به پراكتیك داخراوه
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند نه‌ك ته‌نیا كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن داخراون، به‌ڵكو په‌رله‌مانیش به پراكتیك داخراوه.
ده‌میرتاش له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند حكومه‌ت كوده‌تای 15 ته‌موز وه‌ك ده‌رفه‌تێك به‌كارهێنا، به‌ڵام ئه‌وه سه‌رده‌مێكی كاتییه و گوشار و سته‌م چ كاتێك تا كۆتایی به‌رده‌وام نابن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به داخستنی زیاتر له 10 كه‌ناڵی راگه‌یاندن وتی ته‌نیا İMC TV نییه، به‌ڵكو په‌رله‌مانیش به پراكتیك داخراوه. ئه‌و كه‌ناڵه له توركیا ده‌نگێكی گرنگی ئۆپۆزسیۆن بوو.
كه‌ناڵی زارۆك تی ڤی تایبه‌ت بۆ منداڵان له نێو كه‌ناڵه داخراوه‌كان داوه كه به زمانی كوردی به‌رنامه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كرد.
حكومه‌تی توركیا هه‌فته‌ی رابردوو له چوارچێوه‌ی باری نائاساییدا بڕیاری داخستنی زیاتر له 10 كه‌ناڵی جۆراوجۆری راگه‌یاندن ده‌ركرد.