له ئامه‌د هاتووچۆی 13 گوند قه‌ده‌غه كرا
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌كانی لیجه و هێنه له پارێزگای ئامه‌د هاتووچۆی 13 گوند قه‌ده‌غه كرا و تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
والی ئامه‌د له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌هۆی به‌رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی، هاتووچۆ له 13 گوندی هه‌ردوو ناوچه‌ی لیجه و هێنه قه‌ده‌غه كراوه، كه ئه‌مڕۆ یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن و تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و قه‌ده‌غه‌یی هاتووچۆشی بۆ پاراستی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان به پێویست ده‌زانێت.