شههرام نازرى كۆنسێرتێكى له ئێران سازكرد
رادیۆ و تەلەفزیۆن ماڵی سەرەکیی من بوو و ساڵانێکە لە ماڵی خۆم دەرکراوم
K24 – ههولێر:
شههرام نازری، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان کاتی بەڕێوەبردنی کۆنسیرتەکەی لە دوورگەی "کیش"ی باشووری ئێران، رایگەیاند، رادیۆ و تەلەفزیۆن ماڵی سەرەکیی من بوو و ساڵانێکە لە ماڵی خۆم دەرکراوم.
کۆنسێرتی شههرام نازری، بە هۆی دواکەتنی بەڕێوەچوونی، کاتژمێر یەکی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی خەلیجی فارس لە دوورگەی کیش بەڕێوەچوو.
نازری کە لە فەرەنسا نازناوی سوارچاکیی پێدراوە، گوتی: کێشەکانی بەستێنی کلتوور و هونەر لە ئێران بێ ئەژمارن و من ماوەی چەند ساڵە لە رادیۆ و تەلەفزیۆن دەرکراوم. هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە هەندێک لە هاوڕێیان پێم دەڵێن چۆنە هەروا لە ئێران ماوی؟
کۆنسێرتی شههرام و حافز نازری لە کاتێکدا لە دورگەی کیش بەڕێوە چوو کە دوای شاری مەشهەد، بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لە شاری قومیش لە نێوان بەرپرسانی ئێراندا کێشەی لێکەوتووەتەوە.