له رۆژئاوا ئاماده‌كاری بۆ راگه‌یاندنی فیدراڵیه‌تێكى دیكه دەکرێت
"ئه‌و پرۆژه‌یەی ته‌ڤده‌م كاری له‌سه‌ر ده‌كات كاتییه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی خۆڕێبه‌ری دیموكرات ده‌ڵێن، كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان له پایته‌ختی چه‌ند وڵاتێكی جیهان به مانای پشتگیریكردنی فیدراڵی دێت.
له به‌رامبه‌ریشدا دژبه‌رانی فیدراڵیه‌ت جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و پرۆژه‌یەی ته‌ڤده‌م كاری له‌سه‌ر ده‌كات كاتییه، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، هیچ پشتگیریه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌و پرۆژه‌یه نه‌كراوه.