له 15 خووله‌ك زیاتر به‌رگه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی نه‌گرت
K24 - هه‌ولێر:
رێژه‌یه‌كی زۆر له پیاوان، توانای به‌رگه‌گرتنی كۆتوبه‌ندی ژیانی هاوسه‌رییان نییه، به‌ڵام هه‌ندێكیان هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و هه‌سته‌ی ناخییان به زه‌رده‌خه‌نه بشارنه‌وه، به‌تایبه‌تیش له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كه‌دا.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێبسایتی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه پیاوێك ته‌نها 15 خووله‌ك به‌رگه‌ی كۆتوبه‌ندی ژیانی هاوسه‌ری گرت.
له‌و كاته‌ی ئه‌و بووك زاوایه، له گه‌رمه‌ی ئاهه‌نگ و خۆشی‌دا بوون، له‌نێو خزم و كه‌س و هاوڕێیانییان، كاتی خواردنی كێك، زاواكه پارچه‌یه‌ك كێكی به‌ده‌می بووكه‌كه‌وه كرد.
دواتر بووكه‌كه‌ش ویستی به‌ر له پێدانی پارچه‌یه‌كی بچووكی كێكه‌كه، هه‌ندێك یاری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بكات، به دوورخستنه‌وه‌ی كێكه‌كه له ده‌می زاوا، به‌م كاره‌ش پیاوه‌كه چیدی به‌رگه‌ی نه‌گرت و شه‌قێكی له‌ده‌ستی بووكه‌كه دا، ئه‌وه‌ش به كه‌مترین ماوه‌ی به‌رگه‌گرتنی پیاو داده‌نرێت له ژیانی هاوسه‌رگیری.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ته‌نها ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به شوێن و كاتی ئاهه‌نگه‌كه نه‌كردووه و ئاماژه‌ی به ره‌گه‌زنامه‌ی بووك و زاواكه نه‌ركدووه، كه خه‌ڵكی چ وڵاتێكن.