له چه‌لێ سه‌ربازێك كوژرا و پێنجی دیكه‌شی برینداربوون
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی چه‌لی له پارێزگاری جوله‌مێرگ سێ سه‌ربازی تورك له ئه‌نجامی تۆپبارانێكی په‌كه‌كه كوژران و پێنجی دیكه‌شی برینداربوون.
سوپای توركیا له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوای باكوور و باشوور له ناوچه‌ی چه‌لێ ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كرد، له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، په‌كه‌كه به هاوه‌ن هیرشێكی كرده سه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه كه به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ببوون.
له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و پێنجی دیكه‌شی برینداربوون كه ره‌وشی ته‌ندروستی سێیانیان مه‌ترسیداره.