گوتەبێژی ناوەندی بڕیار: ھەر شاندێك نوێنەری ئێمەی تێدا نەبێت گوزارشت لە یەكێتی ناكات
K24 – سلێمانی
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، شاڵاو عەلی عەسكەری گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەكێتی رایگەیاند: "كۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گوزارشت لە لایەكی ناو یەكێتی دەكات، بەداخەوە پێویستە لەناوخۆماندا یەك دەنگ و یەك رەنگ بین".
گوتیشی: "نەك ھەر گۆڕان ھەموو لایەكمان ئاگادار كردووەتەوە، ھەر شاندێك نوێنەری ئێمەی تێدا نەبێت گوزارشت لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناكات، بەداخەوە ئێستا یەكێتی وەك تەجمیدی لێھاتووە لە ریككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی دیكە".