له ئۆره‌مار ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا
سێ سه‌رباز كوژران و برینداربوون
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی ئوره‌ماری گه‌ڤه‌ر له‌سه‌ر رێگای گوندی قامشلی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا كه له ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز سوپای تورك كوژران و یه‌كێكیش برینداربوو.
ته‌قینه‌وه له كاتی تێپه‌ربوونی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی روویدا، سوپای توركیا له ناوچه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كردووه و له‌كاتی تێپه‌ربوونی زرێپۆشێك بۆمبێك ته‌قێندرایه‌وه كه به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی تریش برینداربووه.