په‌خشی كه‌ناڵی مه‌د نووچه راگیرا
K24 – هه‌ولێر
په‌خشی كه‌ناڵی مه‌د نووچه‌ی نزیكه له په‌كه‌كه له مانگی ده‌ستكردی یوتێلسات راگیرا.
راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی مه‌د نووچه له‌سه‌ر داواكاری كۆمپانیای یوتێلسات بوو كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10:00 په‌خشه‌كه‌ی راگیرا.
به‌پرسانی كه‌ناڵی مه‌د نووچه رایانگه‌یاند راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان له لایه‌ن یۆتێلساته‌وه له‌سه‌ر داوای ئه‌نقه‌ره بووه، پاش ئه‌وه‌ی كه توركیا له چوارچێوه‌ی باری نائاسایی 12 كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن و 11 وێستگه‌ی رادیۆ داخست.
كه‌ناڵی مه‌د نووچه له ساڵی 2013 ده‌ستی به په‌خش كرد، پاش ئه‌وه‌ی كه په‌خشی كه‌ناڵی Roj TV له سالی 2012 له مانگی ده‌ستكردی یوتێلسات راگیرا.
په‌خشی كه‌ناڵی MED Nûçe له هۆتبێرد به‌رده‌وامه و به هه‌ردوو زمانی كوردی و توركی به‌رنامه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات.