ساڵێكه به‌غدا ده‌رماڵه‌ی به هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوورى بڕیوه
ته‌نها له‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه و ناوچه‌كانی دیكه به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
هێزەکانى پاسەوانى سنور گلەیى لە حکوومەتى عێراق دەکەن، بەبڕینى دەرماڵەکانیان کە بۆ نزیکەى ساڵێکە پێیان نەدراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە بۆ هێزەکانى پاسەوانى سنوور, لە بەشەکانى دیکەى عێراق دەرماڵهیان پێدەدرێت.
ئەندام پەرلەمانێکى عێراقیش ئاماژە بەوە دەکات حکومەتى ناوەند بە هۆکارى سیاسی مافى پاسەوانى سنووری هەرێم دەخۆن، بەڵێنیش دەدات بە دواداچوونى زیاتر بە دواى کیشەکانیان بکەن.