لە ئامه‌د و روحا هێرشكرایه سه‌ر جه‌ندرمه‌ی تورك
سێ سه‌رباز كوژران و چواری دیكه‌شی برینداربوون
K24 – هه‌ولێر
له نێوان ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د و ناوچه‌ی داراهه‌نێی چه‌ولیك له باكووری كوردستان هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی جه‌ندرمه‌ی تورك، له ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز كوژران و سێ دیكه‌شی برینداربوون.
هه‌ر پاش هێرشه‌كه هێزێكی سه‌ربازی و ئه‌مبۆڵانس بۆ شوێنه‌كه ره‌وانه‌كران. له هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا و چواری دیكه‌شی برینداربوون، یه‌كێ له برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
له لایه‌كی تره‌وه له ناوچه‌ی وێرانشاری پارێزگای روحا، هێرشێك كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی جه‌ندرمه، له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و یه‌كێكیشی بریندار بوو.