له ئامه‌د هێرشكرایه سه‌ر پۆلیس
پۆلیسێك برینداربووه
K24 – هه‌ولێر
له شاری ئامه‌د له باكووری كوردستان هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر پۆلیسی به‌رده‌م بینای پارێزگا و له ئه‌نجامدا پۆلیسێك برینداربوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كه له ده‌رگای پشته‌وه‌ی چوونه ژووره‌وه بۆ سه‌ر بینای پارێزگا ئه‌نجامدراوه و پۆلیسێكی سه‌ر ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بریندار بوو.
هه‌ر پاش ئه‌و هێرشه، پۆلیسی تورك ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوان كرد و له شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ر ده‌ست به كۆنترۆڵكردنی ناسنامه‌ی هاووڵاتیان كرد.