مامۆستایانی سلێمانی بەردەوامن لە بایكۆت و خۆپێشاندان
K24 – سلێمانی
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ جارێكی دیكە مامۆستایانی سلێمانی خۆپێشاندانیان دەستپێكردەوە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە، لە دروشمەكانیان وەك پێشتر داوا دەكەن كە پێداچوونەوە بە سیستمی مووچەی مامۆستایان بكرێت".
مامۆستایەكی بەشداربووی خۆپێشاندانەكە بە كوردستان24 گوت: "تا ئێستا حكوومەت بەڵێنی جیدی پێنەداوین بۆ جێبەجێكردنی داواكانمان بۆیە بەردەوامین لە بایكۆت و خۆپێشاندان، تا حكوومەت بە نووسراوی فەرمی وەڵامان نەداتەوە و بەڵێنی جیدیمان پێنەدات بەردەوام دەبین لە خۆپێشاندان".
ئەو مامۆستایە ئەوەشی خستەڕوو: "ئێمە بە شێوەی مەدەنی و یاسایی داوای مافەكانمان دەكەین و پەنا نابەینە بەر توندوتیژی".