له نيويۆرك وێنه‌ى پۆتين هه‌ڵده‌واسرێت
پۆليسى ئه‌مريكا ئه‌و وێنه گه‌وره‌يه‌ى ڤلاديمێر پۆتينى سه‌رۆكى رووسياى پێچايه‌وه كه له‌سه‌ر پردى مانهاتنى نيويۆرك هه‌ڵواسرابوو.
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى ئه‌مريكا ئه‌و وێنه گه‌وره‌يه‌ى ڤلاديمێر پۆتينى سه‌رۆكى رووسياى پێچايه‌وه كه له‌سه‌ر پردى مانهاتنى نيويۆرك هه‌ڵواسرابوو.
به گوێره‌ى زانيارى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كه وێنه‌ى رووداوه‌كه‌يان بڵاو كردووه‌ته‌وه, دوێنێ پێنجشه‌ممه 6ى ئۆكتۆبه‌ر, ئه‌و وێنه گه‌وره‌يه‌ى پۆتين له‌سه‌ر پرده‌كه دانراوه و له‌سه‌رى نووسراوه پۆتين درووستكه‌رى ئاشتييه.
ميدياى ئه‌مريكا بڵاويكردووه‌ته‌وه, وێنه‌كه درێژييه‌كه‌ى 9 مه‌تر و پانييهكهى 6 مه‌تر بووه و له پشت پۆتينهوه وێنه‌ى هه‌ردوو ئاڵاى سووريا و رووسيا دانراون.