كچێك گاڵته‌ى به تووشبوانى شێرپه‌نجه كرد و سزاكه‌ى وه‌رگرت
له قوتابخانه گاڵته‌ى به هاوڕێيه‌كى خۆى كردبوو
K24 – هه‌ولێر:
دايكێك وانه‌يه‌كى تاڵى فێرى كچه‌كه‌ى كرد, كه له قوتابخانه گاڵته‌ى به هاوڕێيه‌كى خۆى كردبوو، به هۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه.
وه‌ك له‌و گرته ڤيديۆيه‌دا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه, ده‌رده‌كه‌وێت دايكه‌كه بێ به‌زه‌ييانه كه‌وتووه‌ته وێزه‌ى سه‌رى كچه‌كه‌ى و قژى ئه‌تاشێت و كچه‌كه‌شى له‌به‌ر ده‌ستى ده‌گرييێت.
رۆژنامه‌ى ميرۆر بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كچه له قوتابخانه گاڵته‌ى به هاوڕێيه‌كى خۆى كردووه، كه به هۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه قژى رووتاوه‌ته‌وه.