شه‌ش په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په بانگهێشتی دادگا كران
K24 – هه‌ولێر
شه‌ش پەرلەمنتاری ھەدەپە بۆ وه‌رگرتنی ئیفاده و لێپرسینه‌وه بانگھێشتی دادگایه‌كی
شاری ئامه‌د كران.
داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ئامه‌د بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له‌یلا زانا، ئالتان تان، مه‌رال دانش به‌شتاش، سیبه‌ل یاغتالب، ئیمام تاشچیه‌ر و نه‌عمه‌توڵڵا ئه‌ردۆغموش كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئیفاده‌یان وه‌ربگرێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
هه‌ر شه‌ش په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په بۆ تۆمه‌تی گومان‌لێكراو بانگهێشتی دادگا كراون، به بێ ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌ته‌كانیان ئاشكرا بكرێت، یان به چ تۆمه‌ت و گومانێك لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.