توندوتیژییه‌كانی باكووری كوردستان په‌ره ده‌ستێنن
چوار هاووڵاتی كوژران و سێ دیكه‌شی برینداربوونه
K24 – هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی كه زریپۆشێكی پۆلیسی تورك له شاری گه‌وره ته‌قه له هاووڵاتیانی سڤیل ده‌كات و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س ده‌كوژرێن و سێ دیكه‌ش بریندار ده‌بن، مه‌ترسی روودانی توندوتیژی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پوڵێكی نوێی رووداوه‌كانی چه‌ند مانگی رابردووی شاره‌كانی باكووری كوردستان له ئارا دایه.
وه‌زیری ناوخۆیی توركیا سوله‌یمان سۆیلو به پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كوژرانی چوار هاووڵاتی و برینداربوونی سێ دیكه رایگه‌یاند پێشكێنه‌رێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه راسپێردراوه.
پارپزگاری جوله‌مێرگ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌و پۆلیسه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری كۆبرا ته‌قه له خه‌ڵك كردووه ده‌ستگیر كراوه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و كاره‌ی كردووه.
پارتی دیموكراتیكی گه‌لان ـ هه‌ده‌په له به‌یاننامه‌كدا به توندی هێرش ده‌كاته پارێزگاری جوله‌مێرگ كه رووداوه‌كه به هه‌ڵسوكه‌وتێكی تایبه‌تی پۆلیسێك به ناو كردووه و به ئیستیفزار كردنێكی ئاشكرا و گه‌وره ده‌زانێت و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به رووداوه‌كانی شاری جزیره و كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی قووڵی رابردوو ده‌كات كه ئه‌وكات له ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا گرووپه گه‌لێكی ئه‌منی و سه‌ربازی خودسه‌رانه و به پلان كاریان ده‌كرد بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه دژی كۆماری سكولاری توركیان، به‌تایبه‌تی كورد و چه‌په‌كانی توركیا.
بڕیاره ئه‌مڕۆ ته‌رمی هه‌ر چوار هاووڵاتی به خاك بسپێردرێن و هه‌ردوو پارتی هه‌ده‌په و ده‌به‌په ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان بانگهێشت كردووه بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی به خاكسپاردنیاندا.