مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپێشاندانیان دەستپێكردەوە
K24 – سلێمانی
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ جارێكی دیكە مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی ھاتنەوە سەرشەقام و پەیامەكانیان دووپاتكردەوە كە داوای پێداچوونەوە بە سیستمی مووچە و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان دەكەن".
ئەندامێكی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بە كوردستان24 گوت: "لە ماوەی رابردوودا پەیامی مامۆستایانمان داوا بە حكوومەت و ھیچ بەڵێنێكی جیدیان پێنەداوین تا داواكانمان جێبەجێ دەكرێن بە شێوەی مەدەنیانە بەردەوام دەبین لە بایكۆتكردنی دەوام و دەربڕینی ناڕەزایەتی".