كه‌ناڵێكی كوردی داده‌خرێت
K24 – هه‌ولێر
سه‌ته‌لایتی یوتێلسات په‌خشی كه‌ناڵی نه‌ورۆز تی ڤی نزیك له په‌كه‌كه راده‌گرێت.
كۆمپانیای یوتێلساتی فه‌ره‌نسا هه‌فته‌ی رابردوو په‌خشی كه‌ناڵی مه‌د نووچه راگرت و ئه‌مڕۆش بڕیاری راگرتنی په‌خشی نه‌ورۆز تی ڤی ده‌ركرد.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی یوتێلسات، په‌خشی كه‌ناڵی نه‌ورۆز تی ڤی رۆژی دووشه‌ممه راده‌وه‌ستێت.
پێشتر به‌پرسانی كه‌ناڵی مه‌د نووچه رایانگه‌یاندووه راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر داوای توركیا بووه، كه له چوارچێوه‌ی باری نائاسایی به ده‌یان كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و وێستگه‌ی رادیۆ داخستووه، كه به‌شێكیان كوردین.
رۆژی شه‌ممه عه‌له‌وییه‌كانی باكوور كوردستان له خۆپیشاندانێكدا داوایان كرد په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان (TV 10) ده‌ست پێبكرێته‌وه كه له چوارچێوه‌ی باری ئاسایی بڕیاری داخستنی درا.