کلینتۆن: پێشمەرگە پڕچەک دەکەم
K24 - ھەولێر
هیلاری کلینتۆن بەڵێنی پڕچەککردنی پێشمەرگە دەدات و رایدەگەیەنێت، پێشمەرگە باشترین هاوپەیمانی ئەمریکایە لە شەڕی دژی داعش.
لە دووەمین دیبەیتی بەربژێرانی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هیلاری کلینتۆن، بەربژێری دیموکراتەکان بەڵێنی پاڵپشتیکردن و پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە و گروپە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستانیدا.
کلینتۆن، پاڵپشتی بیرۆکەی ناردنی هێزی زەمینی بۆ عێراق و سووریا ناکات و لەجیاتی ئەو بیرۆکەیە، پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ لەنێوبردنی داعش بە بیرۆکەیەکی پەسەندتر دەزانێت.
کلینتۆن جەختیکردەوە، هێزە کوردییەکان لە شەڕی دژی داعش باشترین هاوپەیمانی ئەمریکان لە عێراق و سووریا.