له‌و شاره‌ی كوردستان بازاڕ و دوكانه‌كان داخران
K24 – هه‌ولێر
له شاری شه‌مزینانی باكووری كوردستان بازاڕ و دوكانه‌كان داخران.
كاسبكارانی شه‌مزینان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر كوژرانی 10 سه‌رباز و هه‌شت هاووڵاتی سڤیل له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له گوندی دورێ، بازاڕ و دوكانه‌كانیان داخست.
ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی به ئۆتۆمبیڵێكی بۆمبه‌كراو رۆژی یه‌كشه‌ممه بنكه‌یه‌كی جه‌ندرمه‌ی تورك له گوندی دورێ له نزیك شاری شه‌مزینان كردبووه ئامانج و به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم، په‌كه‌كه پێنج تۆن ماده‌ی تی ئین تی له‌م ته‌قینه‌وه‌دا به‌كارهێنابوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بازاڕ و دوكانه‌كانی شاری شه‌مزینان نه‌كرانه‌وه.