به وێنه.. كۆچی یاریزانێك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی هێنایه ده‌نگ

دره‌نگایی شه‌وی رابردوو له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر، ساڵح ماریۆ، یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر گیان سپارد و ماڵئاوایی له ژیان كرد، هه‌واڵی مردنی ئه‌م یاریزانه‌ش تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند و یارییه‌كی یانه‌ی هه‌ولێریشی له خولی نایابی عێراق دواخست.
مردنی ئه‌م یاریزانه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیگه‌رانییه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه، مۆفه‌ق یوونس، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: رووحت شاد برا جوانه‌كه‌م، ئه‌ی به منت نه ده‌گوت كاپتن به‌س ئه‌م ساڵ بمبینه بزانه چۆن خۆم ده‌سه‌لمێنم، ئه‌ی به منت نه‌ده‌گوت مه‌شقی زیاترم پێ بده بار راهێنه‌ر بمبینی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تم پێ بدات.

مۆفه‌ق یوونس، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: رووحت شاد برا جوانه‌كه‌م، ئه‌ی به منت نه ده‌گوت كاپتن به‌س ئه‌م ساڵ بمبینه بزانه چۆن خۆم ده‌سه‌لمێنم، ئه‌ی به منت نه‌ده‌گوت مه‌شقی زیاترم پێ بده بار راهێنه‌ر بمبینی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تم پێ بدات.
مۆفه‌ت زیاتر ناخی خۆی ده‌رده‌بڕی و ده‌شڵێت: خۆم من زۆر هیوام به تۆ هه‌بوو، خۆ تۆ به‌ڵێنتدا ئه‌مساڵ بكه‌یته ده‌ستپێكی به‌دیهێنانی خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ت، والله به‌رگه‌ی كۆچت ناگرم و هه‌موومان تووشی شۆك بووین و من زیاتر له هه‌مووان تاساوم.

هه‌ردی سیامه‌ند یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی به‌م شێوه‌یه هه‌ستی خۆی بۆ كۆچی ساڵح ماریۆی هاوڕێی ده‌رده‌بڕێت و نووسیویه‌تی: قوربانتم كاكه بو وازوو جێت هێشتين خو تو دوێنێ زور قسه ت بۆ كردم، چون بتوانم به‌رگه‌ری ئه‌م كۆچه له ناكاوه‌ت بگرم، پشتم شكا، زور زورم خوشمده‌وی براگيان، خودايه ئارمیم پێ ببخشێت، ئه‌م مردنه‌ی تۆ هه‌موو خۆشییه‌كانی منی سڕییه‌وه ساڵح گیان برا بچووكه‌كه‌م.

ئه‌رسه‌لان جه‌لال، راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه له 2015 له‌گه‌ڵ ساڵح ماریۆی كۆچكردوو نازناوی جامی نۆروای كه‌پیان به‌ده‌ستهێنا كه له وڵاتی نه‌رویج به‌ڕێوه چوو، ئه‌و له باره‌ی كۆچی ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی نووسیویه‌تی: هه‌واڵی مردنی تۆ، دڵته‌نگ و نیگه‌رانی كردم، خوا لێت خۆشبێت برا بچووكه‌مه‌م.

شوان مامۆ، یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و ئێستای یانه‌ی زێره‌ڤانی له باره‌ی ساڵح محه‌مه‌دی كۆچكردوو نووسیویه‌تی: تۆ كه‌سێكی زۆرباش بووی، تۆ كه‌سێك ساده و به ڕه‌وشت بووی، مردنی تۆ هه‌موو وه‌رزشكارانی كوردستانی تاساند، ئێستا هه‌موو فرمێسك ده‌ڕێژین.
شوان مامۆ ده‌شڵێت: نزا له خوای په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م كاكه ساڵح به به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات و سه‌بووری و ئارامیش به خانه‌واده و وه‌رزشكارانی كوردستان ببه‌خشێت، برا گیان دڵنیا به له یادت ناكه‌ین.
.jpg)
سه‌رهه‌نگ موحسین، گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ كۆچی ئه‌و هاوڕێیه‌ی، ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕه‌شپۆش كرد.
ساڵح ماریۆ، یاریزانی ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر، 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ناكاو باری ته‌ندروستی تێك ده‌چێت، دوای 3 رۆژ له نه‌خۆشخانه هه‌ردوو گۆرچیله‌ی ده‌وه‌ستێت و ماڵئاوایی له ژیان ده‌كات.