نێدڤید: له ژیانی وه‌رزشیم یه‌ك خه‌ون هه‌بوو، ئه‌ویش نه‌هاته دی
حه‌زی له یاریكردن بۆ یانه‌یه‌ك هه‌بوو، به‌ڵام به‌ختی نه‌بوو
پاڤێڵ نێدڤید، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی چیك و یانه‌ی یوڤێنتۆس، له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێشتر حه‌زی له یاریكردن بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هه‌بوو، به‌ڵام حه‌زه‌كه‌ی نه‌هاته دی.
نێدڤیدی ته‌مه‌ن 44 ساڵ، كه له 2003 به باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان كرا، ده‌ڵێت: گه‌وره‌ترین داخی من ئه‌وه‌یه كه نه‌متوانی یاری بۆ مانچێسته‌ر یونایتد بكه‌م.
نێدڤێد كه پێشتر هه‌ڵبژارده‌ی چیكی گه‌یانده یاری كۆتایی یۆرۆی 1996، ده‌شڵێت: پێشتر له لایه‌ن یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی داواكرام، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ هه‌وڵێكی به‌كردارم له مانچێسته‌ر یونایتد نه‌بینی.
نێدڤید كه ئه‌زموونێكی پڕ له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ یانه‌كانی لازیۆ و یوڤێنتۆس تۆمار كرد، به‌ڵام ئاشكرای ده‌كات كه زۆر حه‌زی لێ بوو له پاڵ (رایان گیگز و پۆڵ سكۆڵز) له مانچێسته‌ر یونایتد یاری كردبا.
نێدڤید له هاوینی 1996 له یانه‌ی سپارتا براگی چیكییه‌وه بۆ ریزه‌كانی لازیۆ گواسترایه‌وه، دواتر له 2001 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤی كرد و 2 نازناوی سێریا ئه‌ی له‌گه‌ڵ خانمه‌پیره‌كه به‌ده‌ستهێنا، له 2006 به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.