بۆچی پشیله له خیار ده‌ترسێت
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێژه‌یه‌كی یه‌كجار گرته‌ی ڤیدیۆییان تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به هۆی خیارێكه‌وه پشیله ده‌ترسێنن، هۆكاری ترسی پشیله له خیار، بووه‌ته جێگه‌ی پرسیاری زۆرێك له بینه‌رانی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێوازی بینینی چاوی پشیله له بینینی مرۆڤ جیاواز له رووی ره‌نگه‌وه و ره‌نگه‌كان به روونی نابینێت، وا هه‌ست ره‌نگه خه‌یاره‌كه به سه‌وز نه‌بینێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پشیله‌كه هه‌ست بكات له‌لایه‌ن مارێكه‌وه په‌لامار ده‌درێت.
هۆكارێكی دیكه ئه‌وه‌یه، زۆربه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كان كه پشیله له خه‌یار ده‌ترسێت، له‌كاتی خواردنی خۆراكه، پشیله ئه‌گه‌ر هه‌ست به هێمنی و ئارامی نه‌كات، هیچ كاتێك خۆراك ناخوات، بۆیه كاتێك به شێوه‌یه‌ك له ناكاو ئاوڕ ده‌داته‌وه، هه‌ست ده‌كات خه‌ریكه په‌لامار ده‌درێت، بۆیه به‌و شێوه‌یه ده‌ترسێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشیله په‌رچه‌كرداری به‌هێزه، بۆیه به‌و شێوازه راده‌په‌ڕێت.

چاوی مرۆڤ ره‌نگی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری روونتر و رۆشنتر ده‌بینێت له چاوی پشیله