كچانی ئه‌م وڵاته له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا شوو ده‌كه‌ن
پێی باشه بمرێت تا ئه‌وه‌ی له 14 ساڵی شوو بكات
K24 – هه‌ولێر
ژنه چالاكوانێكی 21 ساڵه‌ی به‌نگلادشی له ئه‌وروپا به دوای قه‌ناعه‌ت پێهێنانی پاریس و برۆكسڵ ده‌گه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان به‌ده‌ست بهێنێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوو به شوونی كچانی وڵاته‌كه‌ی.
وتیشی كچانی وڵاته‌كه‌ی به دڵی خۆیان شوو ناكه‌ن و له لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه له ته‌مه‌نی 14 ساڵی به شوو ده‌درێن و هه‌ر بۆ خۆیشیان مێرد بۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. به‌ڵام "رادار رامی" ئه‌و رێگه‌یه‌ی هه‌ڵنه‌بژارد.
به‌پێی هه‌واڵێكی فرانس24، رامی یه‌كی له باڵیۆزه‌كانی به‌رگری له مافی ژنان و كچانه له به‌نگلادش و له ژێر چاودێری ریكخراوی نێوده‌وڵه‌تی "پلان ئینته‌رناسیۆل" له رۆژی نێوده‌وڵه‌تی كچان 11 تشرینی یه‌كه‌م چووه پاریس و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تی ئه‌وروپا ده‌دات بۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ پێشیگرتن به زوو به‌شوودانی كچانی وڵاته‌كه‌ی.
رێژه‌ی 73% له كچانی به‌نگلادش پێش گه‌یشتن به ته‌مه‌نی 18 ساڵی شوو ده‌كه‌ن و 27% یان له ته‌مه‌نی نێوان 12 بۆ 14 ساڵی به شوو ده‌درێن.