ژن يان پياو كاميان زياتر حه‌زيان به پاره‌يه؟؟
توێژينه‌وه‌يه‌كى به‌ريتانى ئه‌نجامه‌كانى له‌دوو شيكاريدا خستووه‌ته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر
ئه‌مه پرسيارێكه زۆربه‌ى خه‌ڵكى حه‌ز ده‌كه‌ن وه‌ڵامه‌كه‌ى بزانن، ئايا ژن يان پياو كاميان زياتر حه‌زيان به‌پاره‌يه؟؟، توێژينه‌وه‌يه‌كى به‌ريتانى بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره چه‌ند لێكدانه‌وه‌يه‌كى شيكارييانه‌ى خۆشه‌ويستى پاره له‌لايه‌ن هه‌ردوو ره‌گه‌زى (نێر و مێ) خستووه‌ته‌ڕوو له‌كۆتاييه‌كشدا ئاماژه‌ى به ئه‌نجامه‌كه‌يداوه.
شيكارى يه‌كه‌م: ژن زياتر له‌پياو حه‌زى به‌پاره‌يه!!
له‌م شيكارييه‌دا توێژيينه‌وه‌كه گه‌يشتووه‌ته ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى كه ژن زياتر له‌پياو حه‌ز به پاره ده‌كات، به‌ڵگه‌ى شيكارييه‌كانيشى ئه‌مانه‌ن:-
- ژن كاتێك سه‌ردانى بازاڕ و سوپه‌رماركێته‌كان ده‌كات، حه‌ز ده‌كات گرانبه‌هاترين جلوبه‌رگ ياخود پێڵاو و بكڕێت، بێگومان ئه‌ميش پێويستى به‌پاره‌يه‌كى زۆر هه‌يه، كه‌واته ژن بۆ به‌ديهێنانى ئه‌م ئامانجانه‌ى حه‌زى به‌پاره‌يه.
- كاتێك كه ده‌يانه‌وێ ديارى بكڕن، حه‌زده‌كه‌ن ديارييه‌كه‌يان گرانبه‌هاترين ديارى بێت، جا چ بۆ هاوڕێكانى بێت ياخود هاوسه‌ره‌كه‌ى.
- زۆر ژن هه‌ن له‌پێناوى پاره‌دا شوو به پياوى له‌خۆيان گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن، ده‌شزانێت كه ناتوانێ ئه‌و پياوه‌ى خۆشبوێت، به‌ڵام له‌پێناوى پاره شووى پێده‌كات.
- هه‌ندێك ژن ئاماده‌ن له‌پێناوى پاره، جه‌سته‌ى خۆيان بفرۆشن و كارى له‌شفرۆشى بكه‌ن.
- ده‌ستيان زۆر بڵاوه له خه‌رجييه‌كانى نێوماڵ
- حه‌زده‌كه‌ن زۆرترين زێڕو گه‌وهه‌ر و مه‌رجان بكڕن، هه‌ر بۆيه‌ش حه‌زده‌كه‌ن پياوى ده‌وڵه‌مه‌ند بێته داوايان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌و ئامانجه بگه‌ن.
شيكارى دووه‌م: پياو زياتر له ژن حه‌زى به‌پاره‌يه!!
له‌شيكارى دووه‌مدا توێژينه‌كه‌وه گه‌يشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه پياو زياتر له ژن حه‌ز به پاره ده‌كه‌ن، به‌ڵگه‌ى شيكاريه‌كانيش ئه‌مانه‌ن:-
- سروشتى پياو وا دروستبووه كه چاوبرسيترن و حه‌زده‌كه‌ن زۆرترين پاره بێته ژێر ده‌ستيان، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌يه زۆربه‌ى پياوه‌كان زۆرترين پاره ده‌خه‌نه كارێكه‌وه له‌پێناوى ده‌ستكه‌وتنى پاره‌يه‌كى زۆرتر، دواتر شكست ده‌هێنن و پاره‌كه‌ى خۆشيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
- ئه‌گه‌ر ژن حه‌زيان به‌گرانبه‌هاترين ديارى هه‌يه، ئه‌وا پياوانيش كه‌مترنين له‌ژنان و حه‌زده‌كه‌ن جوانترين و باش‌ترين ديارى بۆ هاوسه‌ره‌كه‌يان بكڕن.
- ئه‌گه‌ر ژن ئاماده‌بێت له پێناوى پاره شوو به‌پياوێكى له‌خۆى گه‌وره‌تر بكات، زۆر پياويش هه‌ن له‌پێناوى به‌ده‌ستهێنانى پاره، ئاماده‌ن هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌نترين ژنى به‌ته‌مه‌ندا ئه‌نجامبده‌ن.
- ئه‌گه‌ر ژن ده‌ستى بڵاوه له خه‌رجييه‌كانى نێو ماڵ، له‌به‌رامبه‌ريشدا زۆربه‌ى پياوانيش ره‌زيلن و نايانه‌وێ پاره‌ى زۆر خه‌رج بكه‌ن.
- ئه‌گه‌ر ژن حه‌ز به كڕێنى زێر و گه‌وهه‌ر ده‌كات، پياو له‌دواى هاوسه‌رگيرى بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاره‌كه، راسته‌وخۆ ده‌يفرۆشێت.
توێژينه‌وه به‌ريتانييه‌كه، له‌كۆتايى ئه‌م شيكارييه به‌راوردكارييه‌دا، گه‌يشتووه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه سروشتى هه‌موو مرۆڤێك چ ژن چ پياو حه‌زيان به‌پاره هه‌يه و هيچ جياوازييه‌كيان له‌نێواندا نييه، به‌ڵام خۆشه‌ويستى بۆ پاره له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى ديكه به‌شێوه‌يه‌كى رێژه‌ييه و ده‌گۆڕێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕى تسعة