سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی هۆكاری رێگریكردن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات
له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر رێگریكردن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و تیمی وه‌زاریی ئه‌و حزبه، له نووسينێك لة بار رێگریكردنه‌كه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌و كاره عه‌فه‌وی نه‌بووه و پەرچە کرداری چه‌ند کارێک وڕێگری لەپلان وپیلانی حزبی گۆڕان بوو".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتى له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی رێگریكردن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان، "پیلانێكی چه‌ند قۆناغی حزبی گۆڕان" شكست پێهێنرا.
ئومێد خۆشناو، له نووسینه‌كه‌یدا دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، له ناچاری ئه‌و كاره كراوه به‌ڵام لێی په‌شیمان نین و زۆریش ئاسووده‌ن، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ڕۆژان وساڵانی لەپێشمانن ڕاستیه‌کان باشتر دەردەخەن ومێژووی ئایندهی وڵات دەریدەخات چ کارێکی بەرپرسانەوگەورەی نیشتیمانی بووه ".
له باره‌ی هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئومێد خۆشناو، تایبه‌ت بۆ وێبسایتی كوردستان 24 گوتی: "به‌بێ ته‌وافوقی پێوشهختهی لایه‌نه سیاسییه‌كان، په‌رله‌مان كاراناكرێتهوه".
ده‌قی نووسینه‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له فه‌یسبووك:
بۆچی ڕێگه به بەڕێز دکتۆر یوسف نەدرا بێته هه‌ولێر
(ئومێد خۆشناو)
ئه‌مڕۆ ساڵێک بەسەر ئه‌و ڕۆژە تێدەپەڕێت که،له بازگه‌ی شێراوە ڕێگه نەدرا به ڕێز دکتۆر یوسف محمەد بێته‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
ئه‌و ڕوداوە کارێک یان کردارێکی عەفەوی نەبوو،بەڵکوو بەرەنجام وپەرچە کرداری چه‌ند کارێک وڕێگری لەپلان وپیلانی حزبی گۆڕان بوو،کە پێشتروبە چه‌ند قۆناغێک هەنگاویان بۆی ناوداڕشتبوو.
قۆناغی یەکەم لەباربردنی یەکڕیزی نیشتمانی وتێکدانی تەوافقی لایه‌نه کان وجێهێشتنی مەبدەئی سازان وچوون بەرەو زۆرینه‌و کەمینە!.
قۆناغی دووه‌م هەنگاونان بۆ ئەوەی دامەزراوە شەرعیەکانی وڵات،پڕ بکەن لەفەوزاوئاشووب وپاشاگەردانی وکردنی بە بەردەرکی سەرای سلێمانی ،ئەنجام بوو بە هۆی پەکخستنی!.
قۆناغی سێیه‌م پشت‌کردن لەسنگەرەکانی پێشمه‌رگه ودروستکردنی بەرەیەکی دیکه‌ی شەڕ لەپشت سەنگەرەکانی پێشمه‌رگه وهێزە ئارامی پارێزەکان.
قۆناغی چواره‌م بەکارهێنانی جەماوەرو هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی پارتی وسوتاندنی بارەگاکان وشەهیدوبریندارکردنی کادیرانی پارتی لە دەڤەرێک که،بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانه‌یەکیشی بەدەست نییه.
پرسیار لێرەدا ئه‌وه‌یە ئایە گۆڕان لەوکارە کرێتە بەتەنیا بوو؟
وەڵام نەخێر پلان داڕێژەران وبەشێک له سەرانی دەستڕۆیشتوو شەڕانگێزی گۆڕان،لەوکارەدا پشت ئەستوربوون بەپشتیوانی پاشماوەکانی ئەنسارالاسلام وگروپێکی یەکێتی بەسەرپەرشتی کچانی ئیبراهیم ئەحمەد وهاوکاری ئەم لاوئەولا.
حەقی خۆیەتی خەڵکی کوردستان بەراوردێک لەنێوان ڕێگەدان ونەدانی دکتۆر یوسف بۆهەولێربکەن.
خۆ ئەگەر ڕێگە بدرابا بێ‌شک پشێوی وفەوزای هەمەجیانەی ئه‌و تاقمە تەواوی کوردستانی دەگرتەوەوئاشتی کۆمەڵایەتی وژیانی ئاسایی خەڵک وئارامی شارەکان وقایمی سەنگەرەکان هەر هەمووی دەکەوتنە ژێرمەترسی جدی وخەتەر،به‌ڵام بەڕێگەنەدانی هەموو ئەوانە پێچه‌وانه‌وه بوونەوەوئێستا خەڵکی کوردستان باشترین شاهیدی ئه‌و ڕاستیەن.
بۆیه لەوساڵیادە دەڵێین ڕاستە لەناچاری ئه‌و کارەمان کرد،وەلێ نەک لێی پەشیمان نین بەڵکو زۆریش ئاسودەین ڕۆژان وساڵانی لەپێشمانن ڕاستیه‌کان باشتر دەردەخەن ومێژووی ئایندهی وڵات دەریدەخات چ کارێکی بەرپرسانەوگەورەی نیشتیمانی بووه.