له‌م وڵاته سووكایه‌تیكردن به كورد ئاساییه
كورد به سووك و ترسنۆك ده‌زانێت
K24 – هه‌ولێر
دادگایه‌كی توركیا سووكایه‌تی كردن به كورد به ئاسایی ده‌زانێت و له سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كی سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار خۆش ده‌بێت كه تاكی كورد به سووك و ترسنووك ناوی بردووه و به نووسراویش له بینای شاره‌وانی هه‌ڵواسرابوو.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ناوچه‌ی گوندۆغموش له پارێزگای ئانتالیا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی دژی سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه ده‌ركرد و رایگه‌یاند قسه‌كانی محه‌مه‌د ئۆزه‌ره‌ن نه‌ك ته‌نیا پێشڵكردنی هیچ یاسایه‌كی توركیا نییه، به‌ڵكو دژی ده‌ستور و مافی مرۆڤی ئه‌وروپاش نییه و له چوارچێوه‌ی ئازادی راده‌ربریندا بووه.
سه‌رۆك شاره‌وانی ئاكه‌په سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی هاووڵاتییانی كورد به هه‌ده‌په رایگه‌یاندبوو: "ئه‌و كوردانه‌ی له مزگه‌وت نوێژیان كرد و پاشان چوونه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگیان به هه‌ده‌په دا برای من نین. برایه‌تی پله‌یه‌كی به‌رزه، ئه‌وانه‌ی سووك نابنه برا. ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به هه‌ده‌په دا ترسنۆك و سووكن. ئه‌وانه دژی ئه‌و میلله‌ته‌ی كه هه‌زار ساڵه پێشه‌نگی ئیسلامه چه‌كیان هه‌ڵگرت، سووكی كوڕی سووكن. ئه‌ی خه‌ڵكی كوردی موسڵمان، یان دووباره ده‌نگ بده‌نه هه‌ده‌په و بنه دوژمنی من، سووك ببن، یان دژی راوه‌ستن و ببنه به‌شێك له‌و پێشه‌نگییه. ئه‌وه‌شی له‌بیرتان نه‌چێت بۆ برام چه‌ند میهره‌بانم، ئه‌وه‌نده بۆ دوژمنانم به‌هێزم. میلله‌تی تورك شمشێری خوای منه دژی كافران".
10 ده‌نگده‌ری هه‌ده‌په به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و دوژمنایه‌تی و هاندان و سووكایه‌تی سكاڵایان دژی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاكپارتی تۆمار كردبوو.
به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایه له كاتێك دایه كه زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دارانی كورد به تۆمه‌تی سوكایه‌تی به كۆماری توركیا یان ئه‌ردۆغان و سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته بۆ دادگا بانگهێشت كراون.