پێشبینی ده‌كرێت نرخی بگاته 60 دۆلار
K24 - ھەولێر
به‌رێوه‌به‌ری سندوقی تحوت تایبه‌ت به بواری وزه رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی نه‌وتی خاو بگاته 60 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك و بۆ هاوینی ساڵی داهاتووش واته 2017 بگاته 70 دۆلار، چونكه سعوودیه ده‌یه‌وێت نرخی نه‌وت به‌رز بكاته‌وه و له ئیستاشدا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات.
بیبه‌ر ئه‌ندۆران له نوێترین په‌یامی بۆ سندوقی تحوت كه به‌ناوی خۆیه‌تی كە ئه‌و به‌رێوه‌ی ده‌بات رایگه‌یاند، چاودێری چاره‌نووسی نه‌وت ده‌كه‌ن كه هه‌موو ده‌وڵه‌تێك ئاستی به‌رهه‌می خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه به نیشانه‌یه‌ك له پلانی سعوودیه وا له وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك ده‌كات نرخی نه‌وتیان دابه‌زێنن بۆ پاڵپشتی كردن له نرخه‌كه‌ی.
له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌ندۆران دەشڵێت، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سعوەدیە له ئێستادا ده‌یه‌وێت نرخی نه‌وتی به‌رز بكاته‌وه وڵاتان هه‌ڵه تێگه‌شتوون و له‌و باوه‌ره‌شدام سعوودیە ئه‌م كاره دێنێته دی.