پۆگبا داوایه‌كی له مۆرینهۆ هه‌یه
داوای لێ ده‌كات رێگه‌ی هێرشكردنی لێ نه‌گرێت
یاریزانی نوێی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد پۆڵ پۆگبا، له لێدوانێكدا داوا له مۆرینهۆی راهێنه‌ری ده‌كات شوێنی یاریكردنی له یاریگه بگۆڕێت.
پۆگبا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: داوا له خۆزێ مۆرینهۆ ده‌كه‌م زیاتر له هێڵی پێشه‌وه‌م نزیك بكاته‌وه و رۆڵی زیاتری هێرشبه‌رم بۆ زیاد بكات.
پۆگبای ته‌مه‌ن 23 ساڵان به گواستنه‌وه‌ی بۆ مانچێسته‌ر بووه گرنبه‌هاترین یاریزان، ده‌شڵێت: من گوێڕایه‌ڵی رێنماییه‌كانی مۆرینهۆم، راهێنه‌ر پێی باشه وه‌ك ناوه‌ڕاستكارێكی هێرشبه‌ر ده‌ربكه‌وم و رۆڵی پچڕاندنی هێرشه‌كانیشم له ئه‌ستۆیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له گۆڵی به‌رامبه‌ر نزیك ببمه‌وه ده‌توانم كاری گه‌وره بكه‌م.
پۆگبا له‌وه‌ته‌ی له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ گه‌ڕایه‌وه‌ته‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، له كۆی 6 یاری پرێمه‌ر لیگ، ته‌نیا یه‌ك گۆڵی تۆمار كردووه و ره‌خنه‌ی زۆریشی لی ده‌گیردرێت.