10 رێگه‌ى سيحراوى بۆ سووتاندنى چه‌ورى و دابه‌زينى كێش
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌شێكى كێشت به ئاسانترين شێوه و بێ خۆ ئه‌زيه‌تدان له‌ده‌ست بده‌يت، په‌يڕه‌وى له‌م 10 خاڵه‌ى خواره‌وه بكه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌شێكى كێشت به ئاسانترين شێوه و بێ خۆ ئه‌زيه‌تدان له‌ده‌ست بده‌يت، په‌يڕه‌وى له‌م 10 خاڵه‌ى خواره‌وه بكه.
1-پێش هه‌موو ژه‌مێكى نانخواردن، په‌رداخێك ئاو بخۆره‌وه.
توێژينه‌وه‌يه‌كى بريتانى ده‌ريخستووه له ماوه‌ى 3 مانگدا ئه‌وانه‌ى پێش نانخواردن په‌رداخێك ئاو ده‌خۆنه‌وه چوار كيلۆگرام له كێشيان داده‌گرن.
2-ژه‌مه‌كان بخۆ:
خۆ دوورگرتن له ژه‌مه نان چاره‌سه‌ر نييه, به‌ڵكو چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌يه ژه‌مه‌كان فه‌رامۆش نه‌كه‌ين چونكه ئه‌وان رێگه‌يه‌كى ته‌ندرووستن بۆ خۆلاواز كردن.
3-هه‌ندێك چالاكى ساده‌ى وه‌رزشى ئه‌نجامبده. ئه‌وانه‌ى رۆژانه دوو كاتژمێر به ديار ته‌له‌فزيۆنه‌وه راهێنان ئه‌نجامده‌ده‌ن 270 گه‌رمۆكه ده‌سوتێنن.
پێنج خوله‌ك به پێ بڕۆ:
به گوێره‌ى توێژينه‌وه زانستييه‌كان ئه‌وانه‌ى رۆژانه پێنج خوله‌ك به پێ رێده‌كه‌ن زووتر كێشيان داده‌به‌زێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌يه زياد بكرێت بۆ 30 خوله‌ك باشتره.
5-خواردن باش بجوو، ئينجا قوتى بده:
زۆرێك هێشتا به هه‌ڵه نان ده‌خۆن و ته‌نيا پاروو له زاريان قوت ده‌ده‌ن به بێ ئه‌وه‌ى باش بيجوون.
توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، ئه‌وانه‌ى پاروو 40 جار ده‌جوون به رێژه‌ى له سه‌دا 12 كه‌متر ده‌خۆن له‌وانه‌ى پاروو ته‌نيا 15 جار ده‌جوون.
6-چاوى سه‌وز بخۆره‌وه:
به هۆى ئه‌وه‌ى چاى سه‌وز ئاوێته‌ى EGCG تێدايه، يارمه‌تيده‌ره بۆ توانه‌وه‌ى چه‌ورى به‌ڵام ئاگادارى ئه‌وه‌ش به زياده‌ڕۆيى له خواردنه‌وه‌ى چاى سه‌وز مه‌كه چونكه مادده‌ى كافائينى تێدايه و له دره‌نگانى شه‌ودا ده‌بێته هۆى خه‌وزڕان و دڵه‌ڕاوكێ.
7-نيگه‌ران مه‌به له خواردن و خورادنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه سپياييه‌كان:
توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى ده‌ريخستووه، ئه‌و ژنانه‌ى رۆژانه سێ جار كه‌مێك شيرى خاڵى له چه‌ورى ده‌خۆنه‌وه به رێژه‌ى له سه‌دا 70 چه‌ورى له‌شيان ده‌توێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى شير له خواردنياندا نييه.
8- كاتێ به مۆبايل قسه ده‌كه‌يت بجووڵێ:
له مايۆ كلينك توێژينه‌وه‌يه له باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌وه كراوه كه رۆژانه هه‌زار گه‌رمۆكه‌يان له خواردن ده‌ستكه‌وتووه و توێژينه‌وه‌كه هه‌شت هه‌فته‌ى خاياندووه و سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ى له كاتى چالاكى رۆژانه‌يان و قسه‌كردن به مۆبايل ده‌جوڵێن هيچ گه‌رمۆكه و چه‌ورييه‌ك پاشه‌كه‌وت نابێت له جه‌سته‌ياندا.
9-رۆژانه 7 كاتژمێر بخه‌وه:
ئه‌وانه‌ى شه‌و ناخه‌ون مه‌يلى خواردنيان زياتر ده‌بێت. چونكه بێبه‌شكردنى جه‌سته له خه‌و ده‌بێته هۆى ده‌ردانى هۆرمۆنى ليبتين و ئه‌وه‌ش هه‌ست به برسێتى درووستده‌كات.
10- له‌گه‌ڵ هاوڕێيانت وه‌رزش بكه:
ئه‌وانه‌ى به كۆمه‌ڵ و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانيان وه‌رزش ده‌كه‌ن به رێژه‌ى له سه‌دا بيست كێشيان داده‌به‌زێت.
سه‌رچاوه: indy100.com
له رووسياليه‌ومه‌وه وه‌رگيراوه.