كۆمپانیای DNO ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كوردستان به‌رزده‌كاته‌وه
سێ بیره نه‌وتی نوێ ته‌واو بوونه و هی چواره‌میش ده‌ستپێده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای DNOی نه‌رویجی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 13ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016 رایگه‌یاند، له توانایدا هه‌یه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ، به رێژه‌ی 10% به‌رزبكاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیاكه، زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانه‌كه له رێگه‌ی لێدانی چوار بیری نوێی كێڵگه‌كه ده‌بێت و له "داهاتووێكی نزیكیشدا"، رۆژانه 135 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مده‌هێنێت.
راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیا نه‌رویجییه‌كه، كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز، له وێبسایتی "UPI"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له ئێستادا 3 بیری نوێی له كێڵگه‌كه‌دا ته‌واوكردووه و هه‌فته‌ی داهاتووش به‌بڕی 20 ملیۆن دۆلار، لێدانی بیری چواره‌م، ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
كۆمپانیاكه راشیگه‌یاندووه، لێدانی ئه‌و بیره نه‌وته نوێیانه، له چوارچێوه‌ی پلانی كۆمپانیاكه‌دان بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی، كه مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی رابردوو، ده‌ستیپێكردووه.
DNO هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له پلانماندایه كه‌لوپه‌لی زیاتر هه‌ڵكه‌ندنی بیر به‌گه‌یه‌نینه كێڵگه نه‌وتییه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتووێكی نزیك, ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بگه‌یه‌نينه 135 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمپانیاكه، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی تاوكێ له چاره‌كی سێیه‌می 2016، گه‌یشتووه‌ته 109 هه‌زار و 159 به‌رمیل نه‌وت رۆژانه.
ئه‌و كۆمپانیا نه‌رویجییه، رێژه‌ی پشكه‌كانی 55%ی كێڵگه نه‌وتییه‌كه‌ی هه‌یه و 25% هی كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی به‌ریتانی توركییه، 20%یش هی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.