چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر مرۆڤ به يه‌كجارى واز له‌خواردنى گۆشت بهێنێت؟
بزانه چى به‌سه‌ر مێشكدا دێت
K24- هه‌ولێر
توێژه‌ره‌كانى زانكۆى ئۆكسفۆردى به‌ريتانيا، چه‌ندين توێژينه‌وه‌ى جياجيا له‌باره‌ى خواردنى ميوه و سووده‌كانى ئه‌نجامداوه، به‌شێوه‌يه‌كى شيكارى و زانستيانه هه‌موويان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێردا پێويسته بخرێته به‌رباس، ئايا مرۆڤ دروست ئه‌گه‌ر ته‌نها خواردنه‌كانى ميوه بێت و دوور بكه‌وێته‌وه له خواردنى گۆشت؟
دوێنى چوارشه‌ممه 12ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، ماڵپه‌ڕى "روسيا اليوم" بڵاويكردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك پسپۆڕى پزيشكى له به‌ريتانيا، توێژينه‌وه‌يه‌كيان له‌باره‌ى وازهێنانى مرۆڤ له‌خواردنى گۆشت له‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك له خه‌ڵكى ته‌مه‌ن جياجيا ئه‌نجامداوه، له‌كۆتايدا بۆيان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌ركى خواردنى گۆشتيان كردووه به‌يه‌كجارى، كاريگه‌رييه‌كى نه‌رێنى له‌سه‌ر قه‌باره‌ى مێشكيان به‌جێماوه، روونتره بڵێين قه‌باره‌ى مێشكيان بچووك بووه‌ته‌وه.
ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى ده‌رخستووه، كه مرۆڤ نابێت به‌يه‌كجارى واز له خواردنى گۆشت بهێنێت، چونكه ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ڤيتامين B12 له‌له‌شى و هاوسه‌نگى له‌ده‌ستده‌دات و دواجار كاريگه‌رى له‌سه‌ر ناوه‌ندى كۆئه‌ندامى ده‌مار دروست ده‌كات و ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى تووشى كه‌م خوێنيش ده‌بێت.