بارسێلۆنا نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت
تا 2019 له بلاوگرانا ده‌مێنێته‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی خافیێر ماسكێرانۆی یاریزانی دڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی رایگه‌یاندووه گه‌ییشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خافیێر ماسكێرانۆی به‌رگریكاری ئارجێنتینی له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بلاوگرانا بۆ دوو وه‌رز زیاتر و به‌مه‌ش دڵی به‌رگرییه‌كه تا 2019 له كامپ ن‌و ده‌مێنێته‌وه.
یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له‌مباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا باس له‌وه كراوه له‌سه‌ر هه‌موو مه‌رجه كه‌سیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ئه‌وه‌ی ماوه واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌یه له‌لایه‌ن ماسكێرانۆوه كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی بۆ دیاری كراوه.
ماسكی له هاوینی2010 له یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزیه‌وه به‌رامبه‌ر 24 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد و تا ئێستا 289 یاری به‌درێسی ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجامداوه، پێشتر هه‌ر له پرێمه‌ر لیگ یاری بۆ یانه‌ی وێستهام یونایتد كردووه.