به وێنه.. مه‌تماته.. شارێك له ژێرزه‌وی
یه‌كێك له به‌ناوبانگترین فیلمه‌كانی هۆلیوود له‌و شاره دیمه‌نه‌كانی تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌تماته شارێكه، ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی تونس و سه‌ر به ویلایه‌تی قابسی ئه‌و وڵاته یه و نزیكه‌ی 450 كیلۆمه‌تر له تونسی پایته‌خته‌وه دووره.
شاره‌كه به‌ناوی هۆزێكی ئه‌مازیغی كۆن كراوه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته بۆ ئه‌فسانه و داستانه مێژووییه‌كان و له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌ی دواتر، گوازراوه‌ته‌وه.
مه‌تماته شارێكه له ژێر زه‌وی و ته‌نها به‌بینینی ئه‌شكه‌وته‌كان، ناتوانرێت وێنابكرێت ژیان له‌و شاره‌دا و له‌ناو هه‌ناوی زه‌ویه‌كه‌یدا ده‌گوزه‌رێت.
كه ده‌چیته ناوچه‌كه، چاوت به گرد و چیاكان ده‌كه‌وێت كه شاره‌كه‌یان ده‌وره‌داوه، وا هه‌ست ده‌كه‌ی كه ژیان له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌دا نییه، به‌ڵام له‌پڕ چاوت ده‌كه‌وێته سه‌ر دۆڵێك، كه ژماره‌یه‌كی زۆر خانووی تێدایه و شارێك له ژێر زه‌وی هه‌یه، كه به‌شێك له خانووه‌كان له رێگه‌ی تونێله‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
مه‌تماته، هۆزێكی كۆنی به‌ربه‌رییه‌كانه، خۆیان له‌ناوچه‌كه حه‌شارداوه، له كۆندا له ترسی راو و رووتی به‌نی هیلال به‌ره‌و مه‌غریبی عه‌ره‌بی رایانكردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆزه هێزێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، بۆیه له‌و ناوچه‌یه‌دا زه‌وییان هه‌ڵكۆڵیوه و شارێكیان له‌ژێر زه‌وییه‌كه‌دا درووستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یاندۆزێته‌وه.
ژیان له‌و شاره له ژێر زه‌ویدایه، كه هاوینان فێنكه و زستانانیش گه‌رم، هه‌ندێك ئه‌شكه‌وتی هه‌ڵكۆڵدراویش به‌رچاو ده‌كه‌ون، كه به‌زۆری یان وه‌ك ژووری نووستن به‌كارهاتوون، یانیش وه‌ك ئه‌مبارێك بۆ هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌ل و خۆراك، ئه‌و ژوورانه‌ش به تونێل به‌یه‌كتر به‌ستراونه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره ئێستا له خانووی بلۆك له مه‌تماته‌ی نوێ ده‌ژین، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ندێك دانیشتووانه‌كه‌ی له‌و شاره‌دا ماونه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌رداری داب و نه‌ریته مێژووییه‌كه‌ی خۆیان نه‌بوونه‌ته‌وه و به زمانی ئه‌مازیغیش قسه ده‌كه‌ن.
ساڵانه به هه‌زاران گه‌شتیاری ئه‌وروپی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی ژێرزه‌وی ده‌كه‌ن و چێژ له بینینی دیمه‌نه‌كانی ئه‌و شاره وه‌رده‌گرن و بۆ یادگاری وێنه‌ی لێده‌گرن، گه‌شتیاران ده‌توانن به درێژایی گه‌شته‌كه‌یان له‌و شاره‌دا بمێننه‌وه و وه‌كو مه‌تماتییه‌كان بژین.
جۆرج لۆكاس، ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی، له ساڵی 1970، به‌شێكی زۆر له دیمه‌نه‌كانی فیلمی جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان "ستار وۆرز" له‌و شاره‌دا وێنه‌گرتووه، كه به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین فیلمه‌كانی هۆلیوود داده‌نرێت و تا ئێستاش ساڵانه به‌شی نوێ له‌و فیلمه به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)