به‌ڤيديۆ.. له‌په‌خشى راسته‌وخۆدا ده‌بێته شه‌ڕيان
تاكه پێڵاوێكى ئاراسته‌كرد
K24- هه‌ولێر
پارێزه‌رێك له‌گه‌ڵ مامۆستايه‌كى ئايينى، له يه‌كێك له كه‌ناڵه ميسرييه‌كان، له‌په‌خشى راسته‌وخۆدا ده‌بێته شه‌ڕيان.
هه‌روه‌كو له‌م گرته ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه دا ده‌رده‌كه‌وێت پارێزه‌ريكى ميسر به‌ناوى "نه‌بيه ئه‌لوه‌حش" له‌گه‌ڵ مامۆستايه‌كى ئايينى به‌ناوى "مسته‌فا را‌شد"، له‌به‌رنامه‌ى "صح النوم" كه‌ناڵى "LTC "ميسرى، گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تى سه‌رپۆش ده‌كه‌ن.
مامۆستا ئايينييه‌كه به‌ته‌حه‌دداوه ده‌ڵێت: "سه‌رپۆش واجب نييه، هه‌ر پياوێكى ئايينيش له‌جيهاندا كه ده‌ڵيت سه‌رپۆش واجبه، ئه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئيسلامه".
له ئه‌نجامى ئه‌و قسه‌و باسانه‌دا، هه‌ردووكيان له‌ناو به‌رنامه‌كه‌دا سه‌ره‌تا قسه به‌يه‌كتر ده‌ڵێن و دواتر پارێزه‌ره‌كه تاكه پێلاوێكى له‌پێ ده‌كاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ مامۆستايه ئايينيه‌كه ده‌بيته شه‌ڕيان.
سه‌رچاوه: روسيا اليوم