زیاتر له 10 سه‌ربازی تورك له دوو ته‌قینه‌وه‌دا برینداربوون
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی ئه‌لباكی پارێزگای وان بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا هه‌شت سه‌رباز بریندار بوون و ره‌وشی ته‌ندروستی دووانیان ناجێگیره.
ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی ئه‌لباك له‌و كاته روویدا كه ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی به‌ره‌و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر سنوور ده‌چوو و به ریمۆت كۆنترۆڵ بۆمبه‌كه ته‌قێنرایه‌وه و هه‌شت سه‌رباز بریندار بوون كه دووانیان برینیان سه‌خته.
له لایه‌كی تره‌وه له ناوچه‌ی شه‌مزینانی پارێزگای جوله‌مێرگ بۆمبێكی تر به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا چوار سه‌رباز بریندار بوون.