باڵی "ناوەندی بڕیار" لە ماڵی کۆسرەت رەسووڵ لە کۆبوونەوەدان
پاڤێڵ تاڵه‌بانی به نوێنه‌رایه‌تی دایكی سه‌ردانی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی باڵی "زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی" یه‌كێتی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ی دیاریكرد، جێگرانی سكرتێری گشتی، كه باڵی "ناوه‌ندی بڕیار"یان له 1ی مانگی رابردوو راگه‌یاند، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی کوردستان 24, هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، پاڤێڵ تاڵه‌بانی كوڕی، وه‌كو نوێنه‌ری خۆی ناردووه‌ته ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، بۆ ئه‌وه‌ی باڵی "ناوه‌ندی بڕیار" رازی بكه‌ن، بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بكات، کە باڵی زۆرینەی مەکتەبی سیاسی رێکیانخستووە.
ئه‌م هه‌وڵه‌ش له‌كاتێكدایه، باڵى "ناوەندى بڕیار" لە ئێستادا لەماڵى جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی, لە شارى سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌دان، کە پێکهاتوون لە کۆسرەت رەسووڵ, بەرهەم ساڵح, قادر حەمەجان, مەحموود سەنگاوى و شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری.
"ناوه‌ندی بڕیار" پێییوایه كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شه‌رعییه‌تی نییه و پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتییه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، ده‌بێت سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كه مام جه‌لال تاڵه‌بانییه، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه بكات، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، تاڵه‌بانی ناتوانێت و له بری ئه‌و، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام "ناوه‌ندی بڕیار" كه به‌سه‌رپه‌رشتی جێگرانی سكرتێری گشتی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه راگه‌یه‌ندراوه، تا ئێستاش بڕیارییان نه‌داوه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی بكه‌ن.