په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا داوای كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی زارۆك تی ڤی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
59 په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا له نامه‌یه‌كدا داوای كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی "زارۆك تی ڤی" له باكووری كوردستان ده‌كه‌ن كه له چوارچێوه‌ی باری نائاسایی له توركیا داخراوه و یه‌كه‌م و تاكه كه‌ناڵی كوردی منداڵانه له توركیا و باكووری كوردستان.
59 په‌رله‌مانتار له 13 ووڵاتی ئه‌وروپا له نامه‌كه‌یاندا بۆ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وروپا فێدێریكا مۆگێرنی رایانگه‌یاند كه‌ناڵی زارۆك تی ڤی تاكه كه‌ناڵی به زمانی كوردییه بۆ منداڵان و سه‌رباری ئه‌و كوده‌تایه‌ی دژی میدیا و ئازادی راده‌ربڕین كراوه، نیگه‌رانیی خۆیان سه‌باره‌ت به ئامانجكردنی كه‌ناڵێكی منداڵان ده‌رده‌بڕن و به پێشلكردنی مافی منداڵان ده‌زانن
په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا داوایان له مۆگێرنی كرد رۆڵی خۆی بگێڕێت و به تیشك خستنه سه‌ر گرنگی په‌روه‌رده‌ی منداڵان به زمانی دایك و به ئامانج كردنی ئاشكرای كه‌مایه‌تی كورد داوا ده‌كه‌ن نیگه‌رانییه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌م پرسه هه‌ستیاره بگه‌ینێته به‌رپرسانی توركیا و په‌خشی ته‌واوی كه‌ناڵه داخراوه‌كان به‌تایبه‌تی زارۆك تی ڤی دووباره ده‌ستپێبكرێنه‌وه.