ئیدارەی گەرمیان لەسەر ھاوردەكردنی سوتەمەنی لە پەروێزخان دێتە دەنگ
K24 - گەرمیان
لەبارەی رێگری كردن لە تەنكەرەكانی ھاوردەكردنی سوتەمەنی لە مەرزی پەروێزخان، ئیدارەی گەرمیان لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێ، راگرتنی ئەو تانكەرانە پەیوەندی بە رێوشوێنی یاساییەوە ھەیە.
لەم روونكردەوەیەدا كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 نێردراوە ھاتووە: "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌سه‌ر پرسی هاورده‌كردنی ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری سوته‌مه‌نی له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه لێره‌و له‌وێ لێكدانه‌وه‌ی ناڕه‌وا بۆ ئه‌و پرسه كرا، كه گوایه به‌رپرسانی سنوره‌كه به مه‌به‌ست رێگرییان له هاورده‌كردنی ئه‌و بڕه سوته‌مه‌نییه كردووه".
ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: "ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه راگرتنی ئه‌و تانكه‌رانه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌و ڕێوشوێنه یاساییانه‌وه هه‌بووه كه له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نیدا ده‌گیرێته‌به‌ر".
ئیدارەی گەرمیان دەشڵێت: "بریكاری ئه‌و كۆمپانیایه‌ی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی هاورده‌كردووه پێش ته‌واوكردنی رێكاره‌یاساییه‌كان سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی هێناوه‌ته مه‌رزه‌كه و ئێمه ته‌نیا بۆ خاتری پێداویستی سنووره‌كه به سوته‌مه‌نی، رێگریمان له‌و سه‌ركێشیه‌ی نه‌كردووه تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی خه‌ریكی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی بووه".
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە چەند رۆژی رابردوو بڵاوكرایەوە كە ئیدارەی گەرمیان لە دەروازەی سنووری پەەوێزخان، رێگری لە ھاوردەكردنی تانكەری سوتەمەنی دەكات.