توركیا داوای دوو ساڵ زیندانیكردنی ده‌میرتاش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ئامه‌د داوای 2 ساڵی زیندانیكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په ده‌كات.
داوكاری گشتی له سكاڵانامه‌یه‌كدا به تۆمه‌تی "سووكایه‌تی كردن به حكومه‌ت" داوای كردووه ده‌میرتاش له 6 مانگ بۆ 2 ساڵ زیندانی بكرێت.
داوكاری گشتی توركیا له ئامه‌د سكاڵانامهی دژی ده‌میرتاش ته‌واوكرد كه تایبه‌ته به لێدوانێكی ده‌میرتاش له رۆژی هه‌شتی ئه‌یلولی 2015 و سكاڵا له لایه‌ن هه‌فته‌مین دادگای سزای توركیا قبووڵكراوه.
پاش ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی توركیا پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران هه‌ڵگرت، دۆسیه دژی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری په‌رله‌مانتارانی كورد كراوه‌ته‌وه و بۆ لێپرسیینه‌وه و وه‌رگرتنی وته بانگهێشتی دادگا كران.
هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په له رۆژی په‌سندكردنی پرۆژه‌ی یاسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی رایانگه‌یاند به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام ده‌توانن به زۆر بمانبه‌ن.