بۆمبێك به هێزه‌كانی توركیا ده‌ته‌قێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی توركیا له شاری دیلۆكی باكووری كوردستانی له‌میانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵێكی داعش، بۆمبێك پێیان ده‌ته‌قێته‌وه.
دوو پۆلیسی هیزی تایبه‌ت له‌م ته‌قینه‌وه‌دا كوژران و زیاتر له 10 كه‌سی دیكه له پۆلیس و هاووڵاتیان برینداربوون.
هه‌ندێ له میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی بووه و ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌مبۆلانس بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه ره‌وانه كراون.
پۆلیسی توركیا هاتوچۆی ناوچه‌كه‌یان داخست و هه‌شت كه‌سیان ده‌ستگیر كرد.