(خەبات) لە وەڵامی (کوردستانی نوێ) دا : مافیایەک دەستی بە سەر یەکێتیدا گرتووە

K24 – ههولێر:
له ژێر ناوی " شانازی نیشتیمانی قهدهری ئێوه نییه " رۆژنامهی خهبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان وهڵامی رۆژنامهی کوردستانی نوێ زمانحاڵی یهکێتی نیشتیمانی کوردستان دهداتهوه، که له رۆژی سێ شهممهی رابردوو وتارێکیان دژی پارتی دیموکراتی کوردستان نوسیبوو بهناوی"خانهی نیشتیمانی تاپۆکهی لای ئێوه نییه. رۆژنامهی خهبات له رێگهی "چاودێرێک" نوسیوویهتی" بە تەواوەتی دەمامکی دوژمنکاریی تاقمێکی دیاریکراو کە دەستی بەسەر یەکێتیدا گرتووە لەدژی بەرژەوەندیی کوردستان و پێشمەرگە و پارتی هەڵماڵدراوە. تاقمێک کە سوودمەندی سەرەکیی خێروبێری کوردستانە و بووەتە بەڵا بەسەر خودی یەکێتی و سلێمانی و کوردستان. به گوێرهی نوسینی رۆژنامهکه وهڵامدانهوهکه بۆ ئهو گروپهیه که دهسهڵاتی رههایان له ناو یهکێتی نیشتیمانی کوردستاندا بۆ خۆیان قۆرخکردووه و له پشت ئهو ههڵمهت و پهلاماردانهی پارتییهوهن، ههر بۆیه نوسهری وتارهکهی خهبات به شێوهی پرسیارکردن و وهبیرهێنانهوهی رووداوهکان لهگهڵ ئهو رۆژنامهیه و ئهو گروپه دهدوێت و نوسیوویهتی"ئێمە ڕێزمان بۆ فیداکاری و نیشتیمانپەروەریی پێشمەرگە و کادر و دڵسۆز و تێکۆشەرانی ناو یەکێتی هەیە و شەرعییەت لای ئەوانە.
ئەو تێکۆشەرانەی بە خوێنی خۆیان پارێزگارییان لە یەکێتی و کوردستان کرد و مافیاکەیش لە لەندەن و ئەوروپا و بەغدا و کوردستان خەریکی دزی و تاڵان و گەندەڵین. ڕووی قسەی ئێمە لە مافیاکەیە کە ڕێز و وەفای بۆ خوێن و ماندووبوونی یەکێتییە ڕاستەقینەکانی ناو یەکێتی نییە. لە نووسینەکەدا ڕووقایمانە ویژدانی هاووڵاتیانی کوردستانیان کردۆتە حەکم. پێتانوایە خەڵک نازانن مەعدەن و ماهیەتی ئێوە چییە؟ نازانن بێویژدانانە و بۆ ئەوەی گەلی کوردستان بکەوێتە سەر ئەژنۆ ڕاوێژی بڕینی قووتی خەڵکتان دایە مالیکی؟ ئایا نازانن هەر ڕاگەیاندنەکەتان کە بووەتە بووقی ئەم تاقمە چۆنچۆنی لەشەڕی داعشدا پێشمەرگەی مەزن و شەهیدی لە چوارچێوەی تەسکی حزب بچووک کردەوە و شەڕی دەروونی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرد؟ شەهید شەهیدی کوردستانە و موڵکی مافیا نییە موزایەدەی پێوە بکات. ئەگەر بە پێوەری بەرتەسکی خۆیشتان ئەتانەوێ ژمارەکان بزانن، بڕۆن سەیری لیستی شەهید و برینداران بکەن، ئەو کات ئەزانن پارتی چ بارێکی قورسی لەسەر شانە. هاووڵاتیان باش دەزانن پارتی شانی داوەتە بەر بەرپرسیارێتی و خۆی بە خاوەنی سەرکەوتن و شکستەکان دەزانێ. وەک ئێوە نییە شەریک بن و لەژێرەوە دوژمن. ئێوە لەگەڵ نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەرەکانی یەکێتیشدا کێشەتان هەیە، ئەتوانن لە چرکە ساتێکدا ناوی بزڕێنن و دوژمنایەتیی بکەن. بێگومان ئەوە تەربیەتی مەدرەسەیەکی شوومە کە دووبەرەکی و جاشایەتی و جنێوفرۆشی داهێنا. بڕۆن سەیری مێژوو بکەن. باسی کەرکووک و بە حزبیکردنی کەرکووک دەکەن؟ کەرکووک موڵکی گەلی کوردستانە، ئەتانەوێ ئەوێش بەدەردی زۆنەکەتان بەرن و بیکەن بە کانگەی گەندەڵی و دزی و نیشتمانفرۆشی؟ خوێنی ئەو شەهیدانەی لەپێناو کەرکووکدا بەخشیومانە ئەو مافەمان پێ دەدات کە ڕێگە لەدزینی نەوتی کەرکووک بگرین. له درێژهی وتارهکهدا رهخنهی توند ئاراستهی ئهو گروپهی یهکێتی نیشتیمانی کوردستان دهکات و له بارهی ئیدارهدانی سلێمانی و جۆری هاوپهیمانێتییان لهگهڵ لایهنه کوردی و عێراقییهکان و بڕینی قوتی خهڵکی و پهکخستنی پهرلهمان و لهباربردنی سهربهخۆیی کوردستان،ئۆباڵی ئهو بارودۆخهی خستووهته ئهستۆی ئهو گروپه وهک ئهوهی رۆژنامهکه ناوی هێناون و نوسیوویهتی: ئەتوانن بڵێن چیتان بۆ سلێمانی کردووە کە بیست و چەند ساڵە بە درۆ و زەبروزەنگ و چەواشەکاری دەستتان بەسەریدا گرتووە؟ بۆ خەڵک نازانێ وەک موڵکی عائیلە سەیری سلێمانی دەکەن و هەزاران دۆنم دەبەخشنە خزمە خائین و جاشسیفەتەکانتان؟ بۆ هاووڵاتی نازانێ سەدان ملیۆن دۆلاری قووتی میللەت بە ئیملای دەرەکی لە ڕاگەیاندن و فەیسبوک و سایتەکان بۆ دژایەتیکردنی سەربەخۆیی سەرف دەکەن؟ تەنگاوی ئەوەن مالیکیی نانبڕی هاوپەیمانتان لە بەغدا ڕیسوا کراوە. ئەو مالیکیەی بودجەی کوردستانی بڕی، ئابڵۆقەی خستەسەر پێشمەرگە و چەکی دە ساڵی دەوڵەتی عێراقی لە چاوتروکاندنێک بەخشیە داعش. جیاوازیتان ئەوەیە ئێوە لەگەڵ بەد و شووم و ڕووڕەشەکان هاوپەیمانن. ئێوە هاوپەیمانی پۆلپۆتییەکانی کوردستان و مالیکی و فەتلاویی و شۆڤینییەکانی ترن. بەڵام پارتی سەربەرزە بە هاوپەیمانێتی و دۆستایەتی خۆی لەگەڵ حزبە تێکۆشەرەکانی کوردستان و خەڵکی خاوەن پڕەنسیپ و دیاریشە کام هاوپەیمانی خزمەتی بەرژەوەندیی کوردستان دەکات. باسی پارلەمان دەکەن ئەو پارلەمانەی خۆتان موسەببی داخستنی بوون. لەگەڵ ڕەوتی سەرلێشێواوی پۆلپۆتیدا پیلانتان گێڕا بۆ ئەوەی پڕۆسەی سیاسی پەکبخرێ ئەویش لەپێناو لەباربردنی سەربەخۆیی. چاودێرهکهی خهبات له بارهی پرسی رۆژئاوای کوردستان رووی پرسیاری ئاراستهی یهکێتی نیشتیمانی کوردستان کردووه و نوسیوویهتی" فرمێسکی تیمساح بۆ ڕۆژئاوا دەڕێژن؟ ئێوە چوزانن ڕۆژئاوا و بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە ڕۆژئاوا چییە؟ ڕق و ئیرەییتان بەرانبەر بە پارتی وای کرد تەپڵ بۆ تاقمێکی سەرلێشێواوی دیکتاتۆر لە ڕۆژاوا لێ بدەن کە دەستیان بە خوێنی تێکۆشەرە کوردەکانی سووریا سوورە و پیاوی موخابەراتی بەعسی سووریان کە وەلینیعمەتی ئێوەیە. هەر لە ڕقی پارتی بوونەتە بڵندگۆی ئەوانەی دوژمنی ئاڵای کوردستانن لە ڕۆژئاوا و باکوور. بیرتان دێت بە هاشوهوشی بێبنەما و قیڕەقیڕەتان لە باکوور چۆن مەکسەبە سیاسییەکانی کوردتان لە تورکیا بەر با دا. ئەو مافیایەی دەستی بەسەر یەکێتیدا گرتووە، یەکێتیی کردووەتە چەکوچێک لەدژی سەربەخۆیی. مافیاکە بێ پڕەنسیپە، ئامادەیە بۆ مەرامە ڕەشەکانی دەست بۆ هەموو شتێک ببات، نان ببڕێ، نەوت بدزێ، ببێتە جاشحەشد و جاشی مۆدڕێن، درۆ بکا. پارتیش بەم فاڵگرتنەوە و هاشوهوشەی ئێوە ئیرادەی ناشکێ، ڕێگەی خۆی گرتووە و خۆی دەکاتە قوربانی بۆ سەربەرزی و سەربەخۆیی گەلەکەی.
ئهو وتارهی رۆژنامهی خهبات پاش ئهوه هاتووه که رۆژنامهی کوردستانی نوێ وتارێکی زۆر توندی لە سەر پارتی بڵاوکردەوە و به توندی هێرشی کردووهته سهر سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.