به وێنه و ڤيديۆ.. شاجوان ره‌تيكرده‌وه به بكينييه‌وه ده‌ربكه‌وێت
به عه‌زيه‌كى درێژه‌وه ده‌ركه‌وت.
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى جوانى عێراق سۆزان عامر ره‌تيكرده‌وه, له پێشبڕكێى هه‌ڵبژاردنى شاجوانى زه‌ويدا بكينى بپۆشێت و به عه‌زيه‌كى درێژه‌وه ده‌ركه‌وت.
سۆزان يه‌كه‌م ژنى عێراقه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى شاجوانى زه‌ويدا بكات, كه له ئێستادا كاره‌كانى له مانێلاى پايته‌ختى فليپين به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له كاتێكدا سه‌رجه‌م به‌شدارانى پێشبڕكێكه به بكينييه‌وه خۆيان نمايشكردووه, سۆزان ره‌تيكردووه‌ته‌وه بكينى بپۆشێت و به جلى سه‌رده‌ريا يان مه‌له‌كردنه‌وه ده‌ركه‌وێت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سۆزان به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شكردووه و به‌شێكيان پێيان وايه ده‌بێت سۆزان گوێ به كلتوورى باوى كۆمه‌ڵگه‌ى پياوسالارى نه‌دات و به‌شێكى ديكه‌شيان ستايشى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌يان كردووه.
سۆزان عامر ته‌مه‌نى 21 ساڵه و له به‌غدا له‌دايكبووه و له 2015 به‌شدارى له پێشبڕكێى شاجوانى عێراق كردووه و به ياوه‌رى شه‌يما قاسم نازناوى شاجوانى عێراقى پێ دراوه.
پێشبڕكێى شاجوانى زه‌وى, به يه‌كێك له سێ به‌رچاوترين پێشبڕكێكانى شاجوان له جيهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت، كه ئه‌وانيش پێشبڕكێى شاجوانى گه‌ردوون و پێشبڕكێى شاجوانى جيهان.
پێشبڕكێكه له 8ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستيپێكردووه و 3 هه‌فته ده‌خايه‌نێت.




