له میحوه‌ری گوێر 6 گوند كۆنترۆڵكرا
هه‌موو رێگاكان ده‌چنه‌وه موسڵ
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سوپای عێراق له میحوه‌ری گوێر پێشڕه‌وییان كردووه و "6" گوندیان له سه‌ر رێگای گوێر- موسڵ كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند" هێزه‌كانی فیرقه‌ی "9" ی زرێپۆش توانیوویانه هه‌ر یه‌ك له گونده‌كانی "ئیبراهیم خه‌لیل،ئهلعهدله،كان حه‌رامی،عه‌باس ره‌جه‌ب،جدیده" له میحوه‌ری گوێر له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكه‌ن و بگه‌نه ده‌روازه‌ی گوندی "بلاوات."
له به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌ش ئاماژه به‌وه‌كراوه" ئێستا هێزه‌كانی سوپای عێراق گه‌یشتوونه‌ته نزیك گوندی"بلاوات" و له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامن و زۆر نه‌ماوه كۆنترۆڵی ئه‌و گونده‌ش بكه‌ن،ئێستا تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان سه‌رقاڵی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمبه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی رێگا و ناوچه‌كان و ناو گونده‌كانن.
ئه‌و فه‌رمانده‌ییه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه" له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عێراقه‌وه سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی داعش پوچهلكراوهته له‌وكاته‌ی هه‌وڵیانداوه به رێگه‌ی خۆكوژ و ئۆتۆمبیڵی بۆمبڕێژكراو رێگه له پێشڕه‌وییه‌كانی سوپا بگرن.