پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون
10 پێشمه‌رگه بریندارن
K24 – هه‌ولێر:
له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ره‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ، به سه‌ركه‌وتوویی به رێووه چووه و ئامانجه‌كانی خۆی پێكاوه،له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و داعشدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 10 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون كه یه‌كێك له برینداره‌كان "شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش سه‌ر به لیوای سێی تایبه‌تی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی یه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ئاگادار له شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌دا كرد كه شه‌هید و برینداریان داوه و رایگه‌یاند" شه‌هیده‌كان ژماره‌یان "5" پێشمه‌رگه‌یه و "10" پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون یه‌كێك له‌وان كوڕی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه.
شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ پاش بریندار بوونی
به‌گوێره‌ی قسه‌ی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه،چه‌كدارانی داعش له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا نه‌یانتوانیووه له ئاست پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رگرییه‌كی به هێز بكه‌ن و له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان له چه‌كدارانی داعش داوه و ته‌رمی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش له ناو گوند و به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌جێماون.




