به نه‌خشه و ژماره.. ناوی ئه‌و گوندانی ئه‌مڕۆ كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سوپای عێراق، حه‌شدی شه‌عبی و هۆزه سووننه چه‌كداره‌كان، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ریی 2016، ده‌ستیپێكرد.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، به یه‌كه‌م هێرشی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكرد، كه له میحوه‌ره‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، ده‌ستی به هێرشبردن كرد و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنتڕۆڵكرده‌وه، كه پێشتر پلانی بۆ دانرابوو.
تا ئێستا نۆ گوند كۆنتڕۆڵكراون كه گونده‌كانی (بازگرتان، بامسخران، شيخ ئه‌مير، ته‌رجله، به‌دنی گه‌وره و بچووك، باسه‌خیرای سه‌روو و خواروو، شاقولى، خه‌ربه‌ت سوڵتان و كه‌به‌رلی).
