مه‌سرور بارزانى: سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌مڕۆ له ده‌وروبه‌رى موسڵ نزيكترمان ده‌كه‌نه‌وه
پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی رۆژهەڵات و باشووری موسڵ لە پێشمەرگەکانمان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەم.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆ لە دەوروبەری موسڵ نزیکترمان دەکەنەوە.
مه‌سرور بارزانى له تويتێكدا كه به زمانى ئينگليزى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه, نووسيويه‌تى: پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی رۆژهەڵات و باشووری موسڵ لە پێشمەرگەکانمان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەم. ئەم سەرکەوتنانە لە دەوروبەری موسڵ نزیکترمان دەکەنەوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكۆتبه‌رى 2016، به سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى مه‌سعود بارزانى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان, قۆناغى يه‌كه‌مى ئۆپراسيۆنى موسڵ به مه‌به‌ستى رزگاركردنى ژماره‌يه‌ك گوندى كوردستانى ده‌ستيپێكرد و ئۆپراسيۆنه‌كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به سه‌ركه‌وتووى كۆتايى پێهێنرا و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ى پلانيان بۆ دانرابوو رزگار كران.