كوردستان 24 سه‌رچاوه‌ی میدیا جیهانییه‌كانه
له رووماڵه‌كه‌دا پێشه‌نگی میدیا كوردی و عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان بوو
K24 - هه‌ولێر:
كوردستان 24 له رووماڵكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، پێشه‌نگی میدیا كوردی و عه‌ره‌بی و عێراقی و جیهانییه‌كان بوو، به‌جۆرێك زۆربه‌ی ئاژانس و ده‌زگا هه‌واڵییه‌كانی جیهان، كردبوویانه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان.
هه‌ردوو ئاژانسی هه‌واڵی به‌ناوبانگی جیهان، رۆیته‌رز و ئه‌ی پی، و تۆڕی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی، سوودییان له ڤیدیۆیه‌كانی كوردستان 24 وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی عه‌ره‌بییه حه‌ده‌ث، سكای نیوزی ئیمارات و سایتی رووسیه‌لیه‌وم و ره‌پتلی، كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یی ڤیدیۆیی، كوردستان 24یان كردووه‌ته سه‌رچاوه.
دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24، كه‌متر له ساڵێكه، له هه‌رێمی كوردستان په‌خشی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام له‌و ماوه كورته‌دا، چه‌نده‌مین جاره ببێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاژانس و میدیا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان.
وه‌ك پێشتریش، له ناساندنی دامه‌زراوه‌كه، كه له‌سه‌ر وێبسایتی كوردستان 24 بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵێنیداوه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، به‌وپه‌ڕی پابه‌ندی بێت به بنه‌ما و ئاكاره‌كانی پیشه‌یی رۆژنامه‌وانییه‌وه.
په‌خشی كوردستان 24، له 30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2015 ده‌ستیپێكرد و له ساڵێك نزیكده‌بێته‌وه، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له رێگه‌ی تۆڕێكی فراوانی میدیاییه‌وه، به‌وپه‌ڕی وردی و بابه‌تییه‌وه، هه‌واڵ و زانیاری بۆ وه‌رگرانی ده‌گوازێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه و ئاژانس و ده‌زگا میدیاییه‌كانی جیهان، بیكه‌ن به سه‌رچاوه‌ی خۆیان.