ئه‌ميرى فيرقه‌ى موسڵ و زيلزالهكهى داعش كوژران
ئه‌مشه‌و ئه‌ميرى فيرقه‌ى موسڵ و (زلزال)ه‌كه‌ى داعش كوژران.
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئه‌مشه‌و ئه‌ميرى فيرقه‌ى موسڵ و (زلزال)ه‌كه‌ى داعش كوژران.
هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له میحوه‌ری خازر و دوای به ده‌ستهێنانی زانیاری هه‌واڵگری له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، که‌مێك پێش ئێستا فڕۆکه جهنگیيهکانی هاوپه‌یمانان (یعرب) به‌رپرسی سه‌ربازی فرقه‌ی موسڵی گروپی داعش و جێگره‌که‌ی به ناوی (ئه‌بو ئيبراهيم) ناسراوبه (زلزال) و چه‌ند چه‌کدارێکیان له شارۆچکه‌ی (تلکیف) کرده ئامانج و سه‌رجه‌میان کوژران.
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان (یعرب) به‌رپرسی فيرقه‌ی (موسڵ)ی چه‌کدارانی داعش بووه له میحوه‌ری (ئاسکی موسڵ)ه‌وه تا (به‌رتڵه).